٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٢
وتووێژی وەزیرانی نێوخۆی ئێران و عوممان لە تاران

وەزیری نێوخۆی ئێران،پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچە و دراوسێکانی بە گرنگترین یەکەمایەتی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنەکانی وەزارەتی نێوخۆی ئێران،عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری نێوخۆی ئێران رۆژی یەکشەممە لە دیداری حەمود بن فەیسەل ئەلبوسەعیدی وەزیری نێوخۆی عوممان لە تاران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکان لەگەڵ عوممان زۆر قووڵتر لە چوارچێوە فەرمییەکان دەزانێ.

وەزیری نێوخۆی ئێران بە باس کردنی ئەوەی کە هاوبەشیە ئایینی، کەلتوری،مێژوییەکان و دراوسێ بوونی دوو وڵات وادەخوازێ کە پەیوەندیی لەگەڵ دراوسێکان لە یەکەمایەتی دابێ وتی: ئەوەش لە حاڵێک دایە کەدوژمنانی ئومەتی موسڵمان نایانهەوێ یەکێتیی وڵاتانی دۆست و دراوسێ ببینن.

ڕەحمانی فەزڵی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە پەیوەندیی دۆستانەی ئێران و عوممان لەسەر بنەمای متمانە بە یەکتری دەتوانێ ببێتە سەرچەشنێک بۆ وڵاتانی دیکە، ئامادەیی پارێزگا باشورییەکانی ئێرانی بۆ پەەری هاوکاریی بازرگانی و ئابوری لەگەڵ پارێزگا کەنارییەکانی عوممان ڕاگەیاند.

وەزیری نێوخۆی عوممانیش لەم دیدارە دا پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی ئێران و عوممانی بە مێژوویی و دۆستانە و قووڵ زانی و وتی: پەیوەندییەکانی دوو وڵات باش و بێ وێنەن لەم ناوچە گرنگەی جیهان دا....


کۆتایی کورتە نامە/310