به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی ئێراق لە بەیاننامەیەک ووتیشی کە فوئاد مەعسووم لەم دیدارە ئاماژەی کردە پێوەندی مێژوویی و برایانەی نێوان دوو گەلی ئێراق و یەمەن و بارودۆخی نائاسایی ،کە خەڵکی یەمەن لەو دا دەژین ، بە جێ مەخابەن و هەژێنەر زانیوە .
بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە ، سەرۆک کۆماری ئێراق هەر لەم حالە دا جەختیکردووە لە سەر پێویستی ئەنجام دانی ووتووێژ و لە لایەنە یەمەنیەکان داوای کردووە پێکەوە بە تەبایی بگەن و ئەو کردەوەگەلەی هاوڕەوت زانیوە لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوەی هیوری و پشکووتن و پێشڕەوت وچالاکی بەرەو دیمۆکراسی .
وەڤدی یەمەنی یش لەم دیدارە بە هۆی میوان داری گەرم وگۆر لەوان لە سەرۆک کۆماری و ڕیبەرانی ئێراق ڕێزی گرت و پشتگریەکانی ئێراق لەمەڕ چارەسەری کێشەی ناو یەمەن وکۆتایی دان بە دەردو مەینەتی یەمەنی یەکانی بە جێ ستایش زانیوە .
وەڤدی ١٤ کەسی یەمەنی لەم حەوتەیە گەییشتۆتە بەغدا و لەگەڵ کاربەدەستە جۆر بەجۆرەکان و ڕێبەرانی سیاسی ئێراقی دیدار و وتووێژیان کردووە وهەر لەم حالە دا چوونەتە زیارەتی شۆێنە پیرۆزەکانی ئێراق ...
کۆتایی کورتە نامە/310