٢٣ ئاب ٢٠١٦ - ١٣:٣٧
سەرۆک کۆمار: ئیرادەی حکومەت درێژەی ڕێبازی ئیمام خومەینی(ڕە) یە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وتی: ئیرادەی حکومەتی یانزەیەم، درێژەپێدان بە ڕێبازی ئیمام خومەینی(ڕە) و پەیڕەوی لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییە.

حەسەن ڕوحانی کە لە یەکەم ڕۆژی حەوتەی دەوڵەتدا لەگەڵ ئەندامانی حکومەتی یانزەیەم لە سەر گڵکۆی ئیمام خومەینی(ڕە) ئامادە ببوو، لە لێدوانێکدا وتی: ئەمڕۆ دەوڵەت دەیەوێ ئەوە بسەلمێنێ کە ڕێبازی ئیمام خومەینی(ڕە) ، ڕێبازێکە کە دەتوانێ گەل، ئۆممەت و جیهانێکی لەڕێبازی هەقدا بگەیێنێتە ئامانجە بەرز و سەرکەوتووەکان.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: حەوتەی دەوڵەت هەردەم بەشێوەی نەریتێک لەتەنیشت مەرقەدی ئیمام خومەینی(ڕە) و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی ئەو خودان ڕێزەدا دەس پێ دەبێ و ئەمساڵیش لە سەرەتای ساڵی چارەمی خزمەتی دەوڵەت بە خەڵکی بەشەرەف و ئازیز، لە تەنیشت گڵکۆی بناغەدانەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرنامەکانی حەوتەی دەوڵەت دەس پێ دەبێ.

سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی ئێران هیوای خواست؛ لەمساڵدا، گەلی مەزن لەپاڵ وەحدەت، یەکڕیزی، هێمنی و هەوڵدان بۆ گەشەی ئابووری، ئامانجە بەرزە ئابوورییەکان وئارمانجەکانی شۆڕش دەس بخات.

ئەمڕۆ٢٣ی ئاگۆست دەسپێکی حەوتەی دەوڵەت لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

حەوتەی دەوڵەت، هەلێکی شیاوە هەتا کاربەدەستانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هاریکارییەکی هەمەلایەنە لەگەڵ خەڵک، بەرنامەو کردەوەکان شی بکەنەوە.

لەو حەوتەدا کە سەمبولێکە لە یەکڕیزی خەڵک و بەرپرسان و لە شانازییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامییە، زۆرێ لە گەڵاڵە ئابووری و بنیات نانەوەکانیش ئامادەی سوود وەرگرتن دەبن....

کۆتایی کورتە نامە/310