٢٣ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:٥٤
تاووتوێی بەرفراوانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ئێران وکوبا لە دیداری زەریف و کاسترۆ

محەممەد جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ڕائۆل کاسترۆ، سەرۆک کۆماری کوبا دیدار و وتووێژی کرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری کوبا لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان بەتایبەت کە بواری ئابووری و پرسە نێودەوڵەتییەکان وتووێژیان کرد.

پەرەی هاوکارییە ئابوورییەکان و بەڕێوەچوونی دانیشتنی سەرانی بزووتنەوە بێلایەنەکان لە ڤێنزۆئێلا و تاووتوێی گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان ، لە بابەتەکانی دیکەی باسکراو لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری کوبا بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەرلەوە، لەگەڵ ریکاردۆ کابریساس، یاریدەری سەرۆک کۆمار و وەزیری ئابووریی کوبا دیدار و لەبارەی پەرەی هاوکارییە ئابوورییەکانی دوو وڵات وتووێژی کرد.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە قۆناخی دووهەمی سەفەری بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین پاش دیدار لەگەڵ کاسترۆ لە هاناواوە بەرەو ماناگۆوای پێتەختی نیکاراگۆوا کەوتەڕێ.

بە پێی بەرنامەی ڕاگەیێندراو، سەفەری زەریف بۆ ئەمریکای لاتین لە کوباوە دەس پێ بوو و بەڕیز سەردانی وڵاتانی نیکاراگۆوا، ئێکڤادۆر، شیلی، بولیڤی و ڤێنزۆئێلاش دەکات.

دیدار و دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی وڵاتانی ئەمریکای لاتین و سازدرانی کۆبوونەوە و دانیشتنی ئابووریی کەرتە تایبەتییەکان، لە بەرنامەکانی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ شەش وڵاتی ئەمریکای لاتینە.

شاندێکی ئابووری پێکهاتوو لە شەست کەس لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەبواری جیاجیای وەک ڕاژەکاریی تە...

کۆتایی کورتە نامە/310