به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سه‌لیم جبوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی، نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئیران و ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له تاران دیداری کرد.
له‌م دیداره‌دا شه‌مخانی جه‌ختی له یه‌کگرتوویی وڵاتی عێراق کرد و وتی: به پشتیوانی سوپا و هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کان و هه‌موو ئایین و ئێتنیکه‌کانی عێراق کێشه‌ی تیرۆریسم که یه‌که‌مایه‌تی ئه‌منی عێراقه خه‌ریکه بنبڕ ده‌بێت.
ناوبراو جه‌ختی کرد که کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ر بارودۆخێکدا له ته‌نیشت ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی عێراقه و جه‌ختی کرد: ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ به به‌شداری هه‌موو هێزه‌کانی عێراق به تایبه‌ت هێزه خۆجێییه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران جه‌ختی کرد: ئازاد کردنی مووسڵ سه‌ره‌تایه‌که بۆ سه‌قامگیری، ئارامی و یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی و جوغرافیایی عێراق.
شه‌مخانی وتیشی : عێراقێکی یه‌کگرتوو وه‌ک کاسه‌یه‌کی جوغرافیایی یه‌کده‌سته که له‌م جوغڕافیایه‌دا ئێتنیک و مه‌زهه‌به جیاوازه‌کان هه‌ن و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ده‌بێته هۆی یه‌کگرتوویی زیاتری نه‌ته‌وه‌یی له نێوان کورد و شیعه و سونه.
نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: به‌ره‌کانی شه‌ڕ نیشانی ده‌دات که داعش چی دیکه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری نه‌ماوه و به زوویی به ته‌واوی ده‌تێوێته‌وه و ئه‌مه‌ش هۆکه‌ی بۆ یه‌کگرتووی سوپا و هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه که پێکه‌وه ئه‌م شه‌ڕه‌یان کرد.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: بێ گومان به‌شداری به‌ره‌ی سونه له حکومه‌تی عێراق خاڵێکی یه‌کجار گرنگه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو خه‌ڵکی عێراق زیاتر له دیموکڕاسی و یه‌کگرتووی وڵاته‌که‌یان که‌ڵک وه‌ربگرن.
سه‌لیم جبوریش له‌م دیداره‌دا وتی: په‌ره دان به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق یه‌که‌مایه‌تی وڵاتی عێراقه و ئیران به‌رده‌وام یارمه‌تی خه‌ڵکی عێراقی داوه و ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی جێگه‌ی ڕێزه. ئێسته گرنگ ترین کێشه‌ی ناوچه‌که تیرۆریسمه که ده‌بێت له به‌رنابه‌ر ئه‌م مه‌ترسییه دا یه‌کگرتوو بین.
جەبووری له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: ڕێبه‌ران و دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئێراق داوای په‌یوه‌ندی به‌هێزتر له ئێران ده‌که‌ن و له دوای ئه‌وه‌ن په‌ره‌ی زیاتر به هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات بردێت، به تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه ئابووری و پارلمانییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا....
کۆتایی کورتە نامە/310