١٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٠٤
شاردنەوەی درندەکاریه جەنگیەکانی ئەمریکا سەبارەت بە پیلانگێڕیی کلینتۆن لە ژورنالی"نیویۆرک تایمز"دا

ئیمەیلی بەربژاری دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەمریکا پیلانگێڕیی ناوبراو لەگەڵ رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەمەڕ سانسۆڕی تاوانە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات.

اڵپەری ئینتەرنەتی گلۆبال ریسرچ رۆژی پێنجشەممە لە راپۆرتێکدا لەبارەی ئیمەیلەکانی " هیلاری کلینتۆن" بەربژاری دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نووسیویەتی: یەکێک لە ئیمەیلەکانی نێردراو بۆ هیلاری کلینتۆن نیشان دەدات کە "مایکل گۆردۆن" پەیامنێری سەربازیی نیۆیۆرک تایمز ، کۆشکی سپی دڵنیا کردووەتەوە ئەم رۆژنامەیە هەواڵی تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا لە عێراق سانسۆر دەکات.

بەپێی ئەم راپۆرتە ، مایکل گۆردۆن لە ساڵی 2010 بە شێوەی نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە دیداری کردووە و ئەم دیدارەش هاوکات بووە لەگەڵ ئەو کاتەی وا ویکی لیکس بەنیاز بووە بەڵگەکانی هاوپەیوەند بە شەڕی عێراق بڵاو بکاتەوە.

بەشێک لەو ئیمەیەلە بە ئاشکرایی نیشان دەدات نیۆیۆرک تایمز تا چ رادەیەک سیاسەتەکانی لەگەڵ سیاسەتەکانی کۆشکی سپی رێکخستووە. گۆردۆن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە پێی راگەیاندوون کە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە نیازە بەڵگەکانی ویکی لیکس لەمەڕ تاوانەکانی ئەمریکا لەعێراق بە تەوەرەی وەک رۆڵی ئێران لە عێراق ، ئاماری قوربانیانی کەسانی مەدەنیی و هەروەها بەدرەفتاری لەگەڵ زیندانیان رۆماڵ بکات.

مایکل گۆردۆن کەسێکە کە بە پێی نووسراوەی گلۆبال ریسرچ لە ماوەی ساڵانی رابردوو لە راپۆرتگەلێکدا " بەشار ئەسەد " سەرۆک کۆماری سوریای بە رادەستکردنی چەک بۆ حیزبوڵای لوبنان تۆمەتبار کردووە.....

کۆتایی کورتە نامە/310