١٩ ئاب ٢٠١٦ - ٠٤:٣٥
پەرەسەندنی کێشە ئابووریەکانی عەرەبستانی سعوودیا

ئابووری کە تا ساڵی 2014 دەرفەت و خاڵی بەهێزی عەرەبستانی سەعوودیا بوو لەئاکامی هەڵویستی شەڕخوازانەی "مەلیک سەلمان"دا بووەتە کێشەیەکی گرینگ بۆ ئەو وڵاتە.

تۆڕی عەرەبیی ماڵپەڕی کەناڵی تەلەفیزیۆنیی سی ئێن بی سی ئەمریکا ، رایگەیاند عەرەبستان لە ساڵی 2016 لەگەڵ کەم بوونی نزیک 100 میلیارد دۆلاریی لە بودجەی گشتیی دا رووبەڕوویە.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو سەرچاوە هەواڵییەکان و دامەزراوە ئابوورییەکان بە جاران باسیان لە دابەزینی ئاستی ئابووریی عەرەبستان کردووە، پێوەرە ئامارییەکانیش دروست بوونی راپۆرتەکان سەبارەت بە کێشە ئابوورییەکانی عەرەبستانی سەعودیی تەئید دەکات.  کەم بوونی بودجەی عەرەبستان لە ساڵی 2014 نزیک 3.4 % بەرهەمی نێوخۆیی بوو بەڵام ئەم ئاستە گەییشتە 16.3 % لە ساڵی 2015 . پاشەکەوتەکانی پارەی بیانیی عەرەبستانی سەعودییش لە ساڵی 2015 تا ئساتی 116 میلیارد دۆلار دابەزیوە.

بە پەرە سەندنی کێشە ئابوورییەکانی عەرەبستان ، گوشاری سەر خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەم بوونی بودجە زیاتر بووە.

هەواڵدەریی بلومبێرگ ئەم دواییانە را پۆرتی دا بەرنامەکانی دەوڵەتی عەرەبستان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی خەرجەکان و کەم کردنەوەی بەستراوە بوون بە هەناردەی وزە ، دەکار هێنەران لە عەرەبستانی خستووەتە ژێر گوشار ، سوبسیدەکانی بێنزین کارەبا و ئاو کەم بووەتەوە و بڕیارە کەمتریش ببێتەوە. لە راپۆرتەکەی بلومبێرگ دا هاتووە عەرەبستان بە نیازە مووچەی بەشی دەوڵەتیی کەم بکاتەوە و لەسەر بنەمای بەرنامەی دەوڵەت ، تا ساڵی 2020 مووچەئ بەشی دەوڵەتیی لە 45 % بۆ 40 % لە خەرجەکان کەم بکاتەوە.

ئابووری عەرەبستان لەگەڵ کێشەی جۆراوجۆر رووبەڕوویە ، گرینگ ترینی ئەو کێشانە ، زاڵ بوونی دەوڵەت بەسەر ئابووری ، و بەستراوە بوونی 73 % ی داهاتەکان بە داهاتی نەوتە. زاڵ بوونی دەوڵەت بەسەر ئابووری بوو بە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە 70 % ی هێزی کار لە عەرەبستان لە خزمەتی حکومەت دا بن.

بەستراوە بوونی 73 % ی داهاتەکان بە فرۆشتنی نەوت و دابەزینی نرخی نەوت بوو بە هۆی گوشاری ئابووریی بۆسەر عەرەبستان ، نرخی نەوت لە زیاتر لە 100 لە ساڵی 2014 وە گەییشتە 26 دۆلار لە سەرەتای ساڵی 2016 . یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزینی نرخی نەوت ، سیاسەتی دوژمنانەی ئاکی سەعود بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە کە بە ئامانجی زەبر وەشاندن لە ئابووری ئێران رووی هێنا لە دابەزاندنی نرخی نەوت.

رەوتی روو لە پەرەی کێشە ئابوورییەکانی عەرەبستان نیشانی دا ئەو وڵاتە بە هۆی ئەوەی بە توندیی بەستراوەیە بە داهاتە نەوتییەکانی ، زەبرێکی توندی لە سیاسەتە نەوتییەکانی خۆی وێ کەوتووە. دامەزراوەی تاقیی کردنەوەی ئیعتباری مودیز ئەم دواییانە رایگەیاندووە پلەی ئیعتباریی عەرەبستان بە هۆی ئەوەی ئەو وڵاتە بە توندیی بەستراوەیە بە هەناردەی نەوتی خاو ، کەم بووەتەوە. مودیز هعکاری سەرەکیی دابەزینی پلەی ئیعتباری عەرەبستانی دابەزینی نرخی جیهانیی نەوت راگەیاند.

پرسێکی دیکە  ئەوەیە کە سیاسەتە شەڕ خوازانەکانی ئالی سەعود لە رۆژهەڵاتئ ناڤین لەوان لە یەمەن ، سوریا و عێراق ، هۆکارێکی دیکە بۆ دابەزینی ئاستی ئابووری عەرەبستیانی سەعودیە....

کۆتایی کورتە نامە/310