١٥ ئاب ٢٠١٦ - ١٤:٢٥
ڕەخنەی کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین لە رژیمی ئالی خەلیفە

جێنشینی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازادانە بوو.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : شێخ حوسێن ئەلدیهی جێنشینی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سەربەخۆیی بەحرەین بەرەوڕووی ئیستعماری سەربازی و سیاسییەو بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد بۆ ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی خەڵکی بەحرەین پێویستە.

شێخ ئەلدیهی پێی داگرت؛ سەربەخۆیی، داوای هەر گەلێکی ئازادیخوازەو بوون بە ئیستعماری سەربازی، سیاسی، و ئاسایشی سەرچاوەگرتوو لە کەلێن کەوتنەنێو داڕشت و پێکهاتەی حکومەتە لەبەر داکۆکی نەکران لە مافی شارومەندی.

جێنشینی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین پێی داگرت؛ زوڵم و ستەمی ئالی خەلیفە لە شیعەکان بۆ وێنە، قەدەغەی ئازادی رادەبڕین، سووکێتی کردن بە مامۆستایانی دینیی شیعەو شارومەندانی شیعەو قۆڵبەست کرانی دەیان زانای شیعە، پێشاندەری زات و سروشتی داعش ئاسای رژیمی ئالی خەلیفە.

بەرپرسانی رژیمی ئالی خەلیفە پاش ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپێشاندانی جەماوەریی دوو ساڵی ڕابردووی بەحرەین، بە تیرۆریست زانینی دەیان کەس لە شارومەندان و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنیی ئەو وڵاتەو تۆمەت پاڵدرانی برەوپێدانی توندوتیژی و تایفی خوازی، مافی شارومەندی وهاووڵاتیبوونی لەوان سەندۆتەوە.....


کۆتایی کورتە نامە/310