هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کە شەڕوانانی کورد و عەرەب لەخۆ دەگرێ، داعشیان شەشی ئاگۆست لە شاری مەنبەج دەرپەڕاندو تەکفیرییەکانی داعش رۆژی هەینی لەکاتی کشانەوە لەو شارە نزیک بە دوو هەزار سیڤیل لەوان ژنان و منداڵانانیان لەگەڵ خۆیاندا بردبوو.
شکستی داعش لەو ناوچەیە ، قورسترین شکستی داعش لەهەمبەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیکدا بوو.
لەهەمان کاتدا، ڕاگەیێندرا، لە پەلاماری هاوەنیی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆسەر ناوچەی سەلاحەدین لە حەڵەب لەباکووری سووریا، دوو شارومەندی سیڤیل کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.
بەهۆی تێگیرانی چەند گولـلە هاوەن لە خانووبەرەکانی ناوچەی ئەعزەمییەی حەڵەب ، دوو کەسی سیڤیل بریندار بوون.
لە حەوتەی ڕابردوودا گرووپە ڕەشەکوژەکان دەیان گولـلە هاوەن و مووشەکیان گرتە ناوچە ئاوەدانەکانی حەمدانییە کە کوژرانی زیاتر لە سەت کەس و بریندار بوونی٦٠٠کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
هەروەها ڕاگەیێندرا، بۆردومانی پێگەو مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە شاری حەڵەب لەلایەن فڕۆکە سەربازییەکانی سووریاو ڕووسیا هەروا بەردەوامە.
کەناڵی فرانس بیست و چوار ڕاپۆری دا؛ شاری حەڵەب دوێنێ شەممەش ئامانجی سەرەکیی بۆردومانە ئاسمانییەکان بوو.
بەپێی ڕاپۆری ئەو کەناڵە، ئامانجی سەرەکیی ئەو بۆردومانانە، مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە شاری حەڵەب هەڵکەوتوو لەباکووری سووریا بووە.....
کۆتایی کورتە نامە/310