١٢ ئاب ٢٠١٦ - ١٧:٢٥
خوتبەکانی نوێژی هەینی تاران

خەتیبی نویژی هەینی تاران ، کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک دوورگەی ئەمن لە جیهانی ئیسلام دا زانیوە

"ئایەتۆڵڵا ئیمامی کاشانی " لە خوتبەکانی  نوێژی  جۆمعەی تاران بە وەبیر هێنانەوەی نائەمنییەکانی ئەم دواییە  لە وڵاتانی ناوچە ووتیشی : کاربەدەستانی وڵاتانی ئیسلامی دەبێ بە سەرنج لە  داهاتووی نیزیک ٢ مێلیاڕد موسولمان ، بارودۆخی شیاو بۆ ژیانی ئەوان دابین بکەن .

ئایەتۆڵڵا ئیمامی کاشانی بە باس کردنی ئەوەی کە جیهانی ئیسلام توانایی ڕاوەستان بەرامبەر وڵاتانی ئیستکباری هەیە، جەختی کرد : بیگانەکان نابی زاڵبن بەسەر وڵاتانی ئیسلامی دا ، وڵاتانی ئیسلامی دەبێ بە هێز بن و ئیزنی خۆوەردانی وڵاتانی ئیستکباری لەکارو باری ناوخۆی خۆیان بەوان نەدەن .

خەتیبی نویژی جۆمعەی تاران بە ئاماژە بە پیلانەکانی ڕەژێمی ئالی سەعوود دژی موسولمانەکان ووتیشی : کینە و نیفاقی ئالی سەعوود لەساڵانی ئەم دواییە  بۆهەمووان ئاشکرا بۆتەوە هەربەوچەشنە کە تاقمەکانی ترۆریستی تەکفیری و داعشی بە دۆڵاڕەکانی عەرەبستان لە یەمەن ، سووریا ، ئێراق، بەحرەین و فەلەستین تاوانکاری دەکەن .

ئایەتۆڵڵا ئیمامی کاشانی بەڕاشکاوی ووتی : ئالی سەعوود  کە ئیدعای خزمەتگوزاری حەرەمەینی شەریفێەن دەکەن، بە تاوانکاری خۆیان  لە یەمەن و خۆوەردانەکان لە وڵاتانی دیکەی ناوچە تەنیا هاوڕەوت لەگەڵ قازانج وبەرژەوەندی دوژمنان چالاکی دەکەن ....

کۆتایی کورتە نامە/310