٢ ئاب ٢٠١٦ - ١٠:١٦
سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە گەڵ سەرکردەی تاقمۆکەی مونافقین دیداری کرد .

مەحمود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە گەڵ مەریەم ڕەجەوی سەرکردەی تاقموکەی تێڕۆریستی مونافقین دیداری کرد .

بە  پێی  ڕاپۆڕتی   هەواڵدەریی  فەرمی  پێکهاتەی   خۆبەڕێوەبەری  فەلەستین  وەفا ، عەباس    شەوی  یەکشەمە  نۆی   گەلاوێژ   لە  شوێنی  دانیشتنەکەی  لە  پاریس  پێتەختی  فەڕانسا  لە  گەڵ  ڕەجەوی  دیداری  کرد  .  

بە  پێی  ئەو  ڕاپۆڕتە  ڕووداوەکانی   ناوچەی  ڕۆژهەڵاتی  ناڤین  بە تایبەت   فەلەستین  بۆ  وێنە  لە با سەکانی  جێی  سەرەجی ئەو  دیدارە   بووە  . سەرکردەی  مونافقین  هەروەها    ڕاپۆڕتێکی  لە  دانیشتنی  ساڵانەی  مونافقین  ڕادەستی    عەباس  کردووە  . 

کۆبوونەوەی   بەجێ ماوەکانی   تاقمۆکەی  مونافقین  مانگی  ڕابردوو  پووشپەڕ   بە  ئامادە  بوونی  بڕێک   لە  کاربەدەستانی  پێشووی    سیاسەتی  دەرەوەیی  وڵاتانێک   وەکوو   ئەمریکا  فەڕانسا  و  عەرەبستان  لە  پاریس  بەڕێوە  چوو . تورکی  فەیسەل  سەرۆکی  پێشووی  ڕێکخراوی  هەواڵگری  عەرەبستان  بە  وتاردانی  لەو  کۆبوونەوە  بێ  ڕێزی  بە  ئێران  و  بەرپرسانی  نیزام  کرد . 

عەرەبستانی سەعوودی  لە  ماوەیەک  پێش  لە  لایەنگری  لە  تاقموکەی  مونافقین  ڕوڵێکی  ژڕ ڕەنگی  بووە  . 

حسێن  شیخولئیسلام  ڕاوێژکاری   وەزیری  دەەرەئوەی    ئێران  لە  کاردانەوە   بە  دیداری  سەرۆکی  پێکهاتەی  خۆبەڕێوەبەری   فەلەستین  و سەرکردەی  مونافقین  وتی  :  مەحمود  عەباس    بە  سەرەنج  بە  ڕێکار  و  مێژینەیەک   کە  لە  خۆی   نیشانی  داوە  بە  باشی سەلماندوویەتی  کە  دەسنیشانکەری  ئەمریکایە  بە  جورێک  کە  بەڵگەکانی هاوکاری  ناوبراو  لە  گەڵ  ئەمریکا  لە  هێڵانەی    سیخووڕی  بەرلە    ئینقلاب  دۆزراوەتەوە  و  دیاری  کراوە  کە ناوبراو  فەرمانبەری   سی  ئای  ئەیە . 

شێخوائیسلام   وتی    ئەوەی  کە   ڕەوتێکی  فەلەستینی   سازشکار  لە  گەڵ  زایونیەکان  کە بە  گوشاری  ئەمریکیەکان  تەسلیمی   ئیسرائیل    بووە  ئەمڕۆکە    لە  هەمبەر  هێڵی  خۆڕاگری      ڕادەوەستێ  و  لە  گەڵ  ئەندامانی   تێرۆریستی  دیدار   دەکات    دوور  لە  چاوەڕوانی  نیە  ...
کۆتایی کورتە نامە310