سەرچاوەکانی سووری ڕایانگەیاند لەبەر تەقینەوەی ئۆتۆموبیلی بۆمب ڕێژکراو لە گەڕەکی ڕۆژاوایی قامشلوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاو لە نیزیکی سنوورەکانی تورکیا ، تائێستا بیست و دوو کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون .
ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند: ئەم تەقینەوەی بنکەی وەرگرتنی هێزی کۆڕی بەرگری و داکۆکی و ناوەندی هێزی ئاسایشی کورد لە شەقامی مونیرحەبیب لە ڕۆژاوای شاری قامشلوی سوریایان داوەتە بەر پەلامار .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە نەشرە ڕاپۆرتی دا : دوو تەقینەوە لە قامیشلو ڕووی دا کە یەکێک لەبەر تەقینەوەی ئۆتۆموبیلی بۆمب ڕێژکراو و ئەوی تر لەبەر تەقینەوەی ماتۆرێک هەرلەو شوێنە بووە .
هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سنا ڕایگەیاند ئاماری بەرایی ئەم تەقینەوانە بیست و دوو کوژراو و پەنجا بریندار بووە کە لە ڕێگەی پێوەندیدەری نێوان مەیدانی هەلالیە و مەیدانی شارۆچکەی سەباب لە بەشی ڕۆژاوایی قامیشلو قەوما.....
کۆتایی کورتە نامە/310