رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌م تێڕوانینه نوێیه‌ی پۆلیسی نۆتینگهام بۆ توندوتیژییه‌کانی سه‌ر شه‌قام به گشتی و به تایبه‌تی دژ به ئافره‌تان، یه‌که‌م جاره به‌م شێوه‌یه باسی لێ ده‌کرێ به‌رهه‌می دوو ساڵ کاری پۆلیسه.وه‌ک هاتووه، پۆلیس له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا په‌یوه‌ندی به زۆربه‌ی ڕێخراوه‌کانی دژ به توندوتیژی و هه‌روه‌ها قوربانیانی توندوتیژی سه‌ر شه‌قامه‌کان له شاری نۆتینگهام کردووه، له‌وه‌شه‌وه ڕوون کراوه‌ته‌وه که ئافره‌تان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له شه‌قام و بازاڕه‌کانی به‌ریتانیادا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه که زۆربه‌ی توندوتیژه‌کان، توندوتیژی سێکسین، ئه‌مه‌ش به تاوانی شاراوه دژ به ئافره‌تان ناوده‌به‌ن، بۆیه پێویسته ڕێگه بۆ قوربانیان کراوه بێت و تا بتوانن قسه له‌سه‌ر توندوتیژییه‌کان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌و کاته دێته‌دی، که ئه‌و ده‌ستدرێژی و توندوتیژییانه به تاوان بناسرێت و تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بکرێت.
.پۆلیسی نۆتینگهام ئاماژه به‌وه ده‌دا که توندوتیژی و ده‌ستدرێژی له سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌ریتانیا، له زیاد بوونن و زۆربه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ش، ده‌ستدرێژی جنسین.تا ئێستا له چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی، ده‌یان ڕێپێوان و چالاکی له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی ئه‌نجام دراوه، داواش ده‌کرێت بکه‌رانی ئه‌و کاره به تاوانبار بناسێندرێت.