به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێرانەوە لە رۆژنامەی واوە ناوچەیی رای ئەلیوم ، سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن شەوی شەممە مووشەکێکی بالیستیک لە جۆری تووشکا یان گرتە شۆینی کۆبوونەوەی دەستدرێژکاران لە پادگانی ئەلحەجف لە باشووری تەعیز ، باشووری ڕۆژئاوای یەمەن .
ئەم مووشەکە کە ژووری ئۆپەراسیۆنی دەستدرێژکاران لەم پادگانەی داوەتە بەرپەلاماری خۆی ، بوو بە هۆی کووژرانی ١٧٩ دەستدرێژکار لە وان چەند عەرەب و بیانی . ئەم پادگانە لەم دواییە نیزیک ئاوە رۆی باب ئەلمەندەب ڕۆنراوە .
کەنالی تەلەفەزیۆنی ئەلمەسیرە ی یەمەن یش راپۆرتی داوە بەکڕێگیراوانی دەست دریژکاری عەرەبستان رۆژی یەکشەممە لە پەلامار بۆ سەر ناوچەی ئەلمەسلووب لە پارێزگای ئەلجوف لە ەیمەن ناکام مانەوە . لەم پەلامارە ژماریک لە بەکڕیگیراوان کووژران و بریندار بوون .
هەر لەم حآلە دا ، پەلاماری بەکڕیگیراوانی سەعوودی بۆ سەر ناوچەی "یام" لە ناوچەی نۆهەمی پارێزگای سەنعا ی یەمەن لە لایەن هێزە کانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری پووچ بوونەتەوە . لەم تێکەڵچوونە دا ژمارێک لە بەکریگیراوانی عەرەبستان کووژراون و بریندار بوون و چەند ترۆمبیل و زرێ پۆسی ئەوان لە ناوچووە .
کەنالی تەلەفەزیۆنی ئەلمەسیرەی یەمەن هەروەها باسی لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆ سەر ناوچەی ئەلمۆقەر لە بەسی سەحاری پارێزگای سەعدەی یەمەن دا کردووە . لە ژمارەی تیدا چووانی ئەم پەلامارە ئاسمانییە تا بە ئێستا ڕاپۆرتی بڵاو نەکراوەتەوە .