به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : شێخ «عبدالناصر الجبری » ، لە زانایانی ناسراوی سوننە و سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئومەتی لوبنان رۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ناڕەزایەتیی دەربڕی بە قسەکانی «ترکی الفیصل » ، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی ئاسایشی عەرەبستان بەدژی لایەنەکانی خۆراگریی فەلەستین و شەرمەزاری کرد.
شیخ الجبری راشیگەیاند ، پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەنەکانی خۆراگریی لە بەرامبەر زایۆنییەکان لە حاڵێکدایە کە هەندێ لە وڵاتنی عەرەبیی لەوان عەرەبستان ، فەلەستینیان لە بەرامبەر جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنیی بە تەنیا جێهێشتووە.
لەگەڵ ئەوەشدا ، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین تۆمەتەکانی الفیصل بەدژی خۆراگریی بە رەت کراوە زانی و جەختی کرد ئەو لێدوانە بەتاڵانە بە ئاراستەی خزمەت بە بەرژەوەندیی و سێناریۆکانی رژێمی زایۆنییە.
ترکی فیصل ، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی هەواڵگریی عەرەبستان رۆژی شەممە لە سمیناری تاقمۆکەی تیرۆریستیی مونافقین لە پاریس بانگەشەی کرد کۆماری ئیسلامیی ئێتان بە ئامانجی پەرەدان بە ئاژاوە لە ناوچەکە پشتیوانیی لە حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین دەکات.