٧ شوبات ٢٠١٦ - ١٩:٤٦
زەریف : ئێران توانایی خۆڕاگری ، هاوکاریی ،خەبات و وتووێژی هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کۆماری ئیسلامی ئێران توانایی خۆڕاگری هاوکاری و خەبات و وتووێژی هەیە

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ؛ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە ڕێ و ڕەسمێکدا لە تاران ، بە پیروزبایی گەیشتنی ساڵرۆژی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران وتیشی : هەموو سەربەرزی و دەسەڵاتی نیشتمانی ئێران سەرچاوە گرتوو لە بیر و هزر و کەلتووری ڕەسەنی ئینقلابی ئیسلامی و یادگاری ئیمام خومەینی -ڕە- واتە کەلتووری سەربەخۆیی و بڕوا بە خۆ بوونە . وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی هەموو دەبێ باوەر بکەن کە کوماری ئیسلامی ئێران وەک دەسەڵاتێک و. خەڵک بە کەلتوورێک مێژینە و بە مێژووی درێژ ماوە و درەوشاوە دەتوانێ لە ئاستیی نێونەتەوەییدا ئامادە بێ .

سەرۆکی دەزگەی دیپلوماسی ئێران جەختی کرد بنەمای وتاری ئیمام خومەنی -ڕە - کە فەرموویان ئەمریکا هیچ غەڵەتێک ناتوانێ بکات ئەوەیە کە ئەمریکا هەموو دەسەڵاتەکان نییە و ئەگەر ئەمریکا شتێکی قەبووڵ کرد حەتمەن بە زەرەری کەسانی دیکە نیە کە قەبووڵی کردووە چۆنکوو وەها بیرێک باس لەوە دەکات کە ئەمریکا وڵاتێکی زلهێزە و هەموو دەبێ قەبووڵی بکەن . وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرکەتی ئینقلابی ئیسلامی ئێران و پەیامی ڕەسەنی گفتگۆی ئینقلابی ئیسلامی وەدەس هاتووە .