٣ شوبات ٢٠١٦ - ١٦:١١

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا کوتی ئەمریکا بەرپرسیارە لەهەمبەر کردەوەکانی سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی تاس ، "سێرگێی لاڤڕۆف" ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کوتی ماوەیەک لەمەوەبەر لەمەڕ پێشگرتن بە ڕووداو گەلی ئاسمانی ، کە سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش دەگرێتەوە و بە سەرنج بەو ڕێککەوتننامەیە ، ئەمریکییەکان وەکوو ڕێبەری ئەو هاوپەیمانییە لەهەمبەر هەر ڕووداوێکدا بەرپرسیارن.

لاڤڕۆف کوتیشی تورکیا کە بەردەوام تۆمەتی بێ بنەما دێنێتە ئاراوە ، ئەمریکا دەبێ بە گوێرەی ڕێککەوتننامە ، تۆمەتەکانی دژبە ڕووسیا لێک بداتەوە.

تورکیا ڕۆژی شەممە بانگەشەی کرد کە فڕۆکەیەکی شەڕ کەری ڕووسیی سیخۆی 34 ، سنووری ئاسمانیی ئەو وڵاتەی بەزاندووە.

ڕووسیا ئەو بانگەشەیەی تورکیای ڕەت کردۆتەوە.