٢٠ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٩
Source: Mehrnews
بەیاننامەی پێنتاگۆن سەبارەت بە کشاندنەوەی هێزەکانیان لە کوردستانی سووریا

وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە وڵاتەلەی ژمارەی هێزە سەربازییەکانی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا بۆ کەمتر لە 1000 کەم دەکاتەوە.

  شان پارنل وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک و بە پێی بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە کەم کردنەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا ڕایگەیاند: بە پێی سەرکەوتنەکانی ئەمریکا لە شەڕ دژی داعش، ەوزیری بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ فەرمانی دا کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە چوارچێوەی فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپراسیۆنی "ورەی بەرز" لە شوێنگەلێکی تایبەت لە سووریا کۆ بکرێنەوە.

بە گوێرەی ئەم بەیاننامە کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاو بووەتەوە، ئەو کۆ کردنەوەی هێزانە ڕەنگدانەوەی هەنگاوگەلێکی گرینگە کە بۆ لاواز کردنەوەی پێگە و توانی ئۆپراسیۆنی داعش لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی هەڵگیراوە. ئەو ڕەوتە پێش بینی کراوە بە پێی دۆخی مەیدانی، لە مانگەکانی داهاتوو بوونی سەربازی ئەمریکا لە سووریا بۆ کەمتر لە هەزار هێز کەم دەبێتەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە هاوکات لەگەڵ جێبەجێ کردنی کۆ کردنەوەی هێزەکان و لە درێژەی بەڵێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هێنانی ئاشتی لە ڕێگای سەپاندنی زۆرەوە، ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی هێشتا ئامادەی درێژەی هێرش بۆ سەر پاشماوەکانی داعش لە سووریا دەبێت و درێژە دەدەینە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ گوشار لەسەر داعش چ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و چ هەر خاڵێکی دیکەی جیهان.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha