ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریەکانی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی شی کردووەتەوە و جگە لە لێکدانەوەی دۆخی دوولایەنەکە ئاماژەی داوەتە سەر کردەوە و هەڵوێستی وڵاتانی دیکە لە ئەو بارەوە. لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دەوڵەتی ترامپ لە ئەو کاتەوە کە هاتووەتە سەر دەسەڵات ستراتیژی هێرشبەرانە لەسەر گوشاری بەربڵاوی ئابووری و بەکارهێنانی هەڕەشەی سەربازی گرتووەتە پێش.
ئێرانییەکان ویستی خۆیان بۆ دەسپێکی دانوستانەکان بە چەند ئامانجەوە هێنایە ئاراوە، یەکەم ئەوەی کە دانوستانە ببێتە هۆی لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان و دووهەم ئەوەی کە تاران کاتی پێویستی هەبێت بۆ چنینەوەی ستراتیژییەکانی خۆی لە ناوچەکە. ئێران دژی باج خوازییە سیاسیەکانی ئەمریکایە.
ئەلمەیادین زیادی دەکات کە ئەگەرچی دانوستانەکان لە پشت دەرکە داخراوەکاندا ئەنجام دراوە بەڵام لە دۆخێکدا ئەنجام درا کە جووڵەی سەربازی چڕو پڕ لە ناوچەکە ئەنجام دراوە و هەر ئەو بابەتە پێچراو بوونی دانوستانەکان ئاشكرا دەکات.
ئیران چی دیکە وەکوو ڕێککەوتنی ساڵی 5015 لە خاڵی سیفرەوە دانوستان ناکات. ئەو وڵاتە لە بواری ئەتۆمیدا پێگەیەکی بانتری هەیە و هەر جۆرە ڕاگرتنێک لە بەرنامەی ئەتۆمی خۆی ڕەت دەکاتەوە. لە بەرانبەردا ترامپیش ڕایگەیاندووە کە بەس دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە رەت دەکاتەوە نەک خودی بەرنامەکە. ئەو گۆڕانە دەتوانێت وەکوو کشانەوەی ئەمریکا ڕەچاو بکرێت و ئەو گۆڕانە هەڵوێستە لە حاڵێکدا هاتووەتە ئاراوە کە بەرپرسانی ئەمریکی چەندین جار لەسەر پێداویستی کۆ کردنەوەی تەواوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران جەختیان کردووە. کەواتە دیارە کە واشنتپن ناچار بووە لە دانوستان لەگەڵ ئیران لە هەندێک داواکاری خۆی دەست بکێشێت.
هەڵوێستی لایەنە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دانوستان
بە پێی نووسراوی ئەلمەیادین نتانیاهۆ دانوستانەکان لە نزیکەوە شوێنگیری دەکات و بە تەمایە کاریگەری بکاتە سەری. ناوبراو بەدوای بەرز کردنەوەی گوشار لەسەر تارانە و لەلایەکی دیکە هەوڵ دەدات ئاڵۆزییە ناوچەییەکان بۆ تۆکمە کردنەوەی دۆخی ناوخۆیی و سەپاندنی داواکارییە ئەمنییەکانی بە سەر لایەنەکانی دیکە بقۆزێتەوە.
چینیش یەکێک لە لایەنەکانی بەشدار لە دانوستانەکانە. ترامپ بە تەمایە بە چارەسەر کردنی ئەم دۆسیە هەموو کاتی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەیەکی گەورە واتە چین تەرخان بکات.
شکستی پرۆژەی ئیمراتۆری ترامپ بە سەر جیهاندا
پەیامی دۆخەکە بەتواوەتی ڕوونە و ئەویش ئەوەیە کە ترامپ ڕازی بە مامەڵەیەکی یەکسان نییە و بەدوای کۆنترۆڵی تەواوی وەبەرهێنانە جیهانییەکان بەتایبەتی لە وڵاتانی هاوپەیمانی خۆیەتی. ئەو هەر نایەوێت سازش بکات بەڵکوو بەدوای بەکارهێنانی براوەیی ئابووری و هێژمۆنی سەربازییە کە لایەنەکانی دیکە بەچۆک دابێنێت.
لە ئەگەری شکستی ئەو پڕۆژەش، ترامپ ناچار بە بەکارهێنانی ئامێری توندئاژۆیانە بریتی لە گەمارۆی ئابووری و شەڕی سەربازی دەبێت کە ئەو بابەتە بۆ خۆی دژی بەرژەوەندی هێزە جیهانییەکانە و دەبێتە هۆی گرژی نێودەوڵەتی.
342/
Your Comment