١٢ ئازار ٢٠٢٥ - ٢١:١٢
Source: Mehrnews
پێشوازیی وڵاتانی عەرەبی لە ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق

ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەبی وێڕای پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان فەرماندەی هێزەکانی کوردی سووریا و سەرۆکی کاتی سووریا، ئەم ڕێککەوتنەیان بە هەنگاوێکی گرنگ لە پێناو تۆکمەی ئاسایشی سووریا زانی.

  بەشی نێودەوڵەتی: ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی نەیشنەڵ ئیمارات، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی هەمبەر بە ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) و دەوڵەتی کاتی ئەو وڵاتەدا، نووسی: وڵاتانی عەرەبی وێڕای پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان مەزلووم کۆبانی و ئەحمەد شەرع، ئەم ڕێککەوتنەیان بە هەنگاوێکی گرنگ لە پێناو تۆکمەی ئاسایشی سووریا زانی.

کاردانەوەی وڵاتانی عەرەبی

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بڵاوی کردەوە، وێڕای ڕاگەیاندنی "پاڵپشتیی لە هەنگاوەکانی ڕێبەرایەتیی سووریا بۆ پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی"، جەختی کرد: "پادشایی عەرەبستان بۆ جارێکی تر پاڵپشتیی تەواوی خۆی لە یەکگرتوویی، سەروەری و تەواوەتی سەرزەوینی سووریا ڕادەگەیێنێت".

وەزارەتی دەرەوەی قەتەریش، ئەو ڕێککەوتنەی بە "هەنگاوێکی گرنگ بۆ تۆکمەی ئاسطی ناوخۆیی، بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و پێکهێنانی دەوڵەتێکی پشتئەستوور بە دامودەزگا و یاسا" زانی و جەختی کرد "سەقامگیری و گەشەی سووریا پێویستی بە قوڕغەکردنی چەک و چۆڵ لە دەستی ئەرتەشی نەتەوەییە؛ ئەرتەشێک کە نوێنەری هەموو گەلانی سووریا بێت و سەروەری، سەربەخۆیی و تەواوەتی سەرزەوینیی بپارێزێت".

کوەیت‌ـیش لە بەیاننامەیەکی هاوشێوەدا، جەختی لە گرنگیی ئەو ڕێککەوتنە لە نۆژەن‌کردنەوەی دامودەزگا دەوڵەتییەکانی سووریا و تۆکمەی ئاسایش و سەقامگیریی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی لە "وڵاتی برادەری سووریا"، ئەم گۆرانکارییەی بە "هەنگاوێکی گرنگ لە نۆژەن‌کردنەوەی سووریا بە پێی پرێنسیپێک کە یەکگرتوویی، سەروەری و سەقامگیریی سووریا دەستەبەر بکات، ئاسایشەکەی بپاریزێت، لە تیرۆریزم دایماڵێت و مافی هەموو خەڵکی سووریا دابین بکات"، زانی.

ڕۆڵی هەسەدە لە گۆڕانکارییەکانی داهاتووی سووریا

بە پێی ڕێککەوتنی مەزلووم کۆبانی فەرماندەتی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا کە ڕۆژی ڕابردوو (دووشەممە) لە دیمەشق واژۆ کرا، بڕیارە مافی هاووڵاتێتی خەڵکی کورد لە سووریادا دەستەبەر بکرێت، ئاگربر لە هەموو ناوچەکانی ئەو وڵاتەدا ڕاگەیێندرێت و مافی هەموو خەڵکی سووریا بۆ بەشداری لە ڕەوتی سیاسیدا بپارێزرێت. هەروەها هەر دوولا ڕێککەوتن کە تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی، هەموو‌ دامودەزگا سەربازی و ناسەربازییەکان لە باکوو‌ری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پێکهاتەی دەوڵەتیی سووریدا ئاوێتە بکرێن.

مەزلووم کۆبانی هەر خۆی لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوی کردەوە، نووسی: "ئێمە پابەند بە داڕشتنی داهاتوویەکی باشترین کە مافی هەموو خەڵکی سووریا دەستەبەر و ئاواتیان بۆ ئاشتی و سەربەرزی مسۆگەر بکات".

هاوکات میدیاگەلی دەوڵەتی سووریا گرتەگەلێکیان لە کۆبوونەوەی بەربڵاوی هاووڵاتیان بۆ پاڵپشتی لەو ڕێککەوتنە بڵاو کردەوە کە تێیدا بەشداربووان دروشمگەلێکیان بۆ پاڵپشتی لە دەوڵەت لە پێناو خەملاندنی یەکگرتوویی نەتەوەیی، دەدا.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha