هاوسەرۆکی پەیەدە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک قسەکانی ئەم دواییەی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جەولانی لە سەر کوردەکانی ئەرێنی وەسف کرد و ڕایگەیاند کە بەشدار کردنی کوردەکان لە ئەم قۆناغەدا و بۆ چێ کردنەوەی سووریای نوێ زۆر گرینگە.
پەیەدە لە بەیاننامەیەکدا هێناویە: بە وردی قسەکانی محەمەد جەولانیمان لەسەر کورد و پرسی کورد لێک دایەوە کە وتوویە: کوردەکان بەشێک لە وڵات و خەڵکی سووریان و ئاماژەی داوەتە سەر گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ ناوچەکانی خۆیان . ئێمە وەکوو پەیەدە ئەو لێدوانە بە هەند وەردەگرین.
پەیەدە ڕایگەیاندووە: کوردەکان لە سیاسەتەکانی حکومەتی بەعس خەساری زۆریان بەرکەوتووە و لەسەر گرینگایەتی بەشدار کردنی کوردەکان لە ئەم قۆناغەدا جەختی کرد و هەروەها داوای ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر کوردستانی سووریا و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نیشتمانی سووریا کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشدار بنی کرد.
342/