گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە خوێندنی سروودی سڵاو فەرماندە لە سووریا لەلایەن منداڵانەوە لە مەزارگەی حەزرەتی زەینەب بڵاو بووەتەوە.
نووسینگەی ڕێبەری ئێران لە سووریا، بە هاوکاری نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی ئێران لە سووریا و کۆمەڵێکی پەروەردەیی لە دیمەشق، لە جێبەجێ کردنی کلیپی سڵاو فەرماندە بەشدار بوون.
شیاوی باسە کە ئەو سروودە لە کۆبوونەوەی خەڵکی سووریا و ئاوارەکانی لوبنانی بەڕێوە چوو.
سڵاو فەرماندە سروودێکی حەماسیە کە لە ئێران ناوبانگی دەرکردووە و بەرەی گەنج و منداڵان بۆ حەزرەتی مەهدی د.خ دەخوێنن و تێیدا دەڵێن ئامادەن کە شوێنکەوتووی بن بۆ بەرەنگاریی ستەم و زوڵم لە جیهاندا.
342/