وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پێنتاگۆن) هێرش بۆ سەر پاپۆڕە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنی پشت ڕاست کردەوە.
پات ڕایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکا کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی و درۆنی ئەنساروڵڵای یەمەن لە تەنگەڵانی بابولمەندەب کرانە ئامانج بەڵام ئەو هێرشە پووچەڵ کرایەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە وردەکارییەکانی ئەو هێرشە، وتی: ئەو پاپۆڕە جەنگییە لانیکەم بە 8 درۆنی خۆکوژی، 5 مووشەکی بالستیکی دژە پاپۆڕی و سێ مووشەکی کرووزی دژە پاپۆڕ کرانە ئامانج. بەم حاڵەوە، پاپۆڕە سەربازییەکانی ئێمە توانیان لە خۆیانەوە هەمبەر ئەو هێرشە خۆیان بپارێزن.
ئەو بەرپرسەی پێنتاگۆنە ڕایگەیاند: لە ئەو هێرشەدا بۆ سەر کۆپاپۆڕەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا خەسارێکیان پێ نەگەییشتووە و هیچ یەکە لە فەرمانبەرە سەربازییەکانی ئێمە خەساریان بەر نەکەوتووە.
342/