٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٣٩
خوێنەڕژاوەکانی کۆبانی قەڵغانی پێشگری لە دابەشبوونی سووریان

ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک(MSD) بە بۆنەی ساڵڕۆژی بەرخۆدانی کۆبانی، ڕایگەیاند: خوێنەڕژاوەکانی کۆبانی قەڵغانێکی پتەو بوو بۆ پێشگری لە هەوڵی دابەشکردنی سووریا.

  ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک(MSD) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک بە بۆنەی ١ی نوامبێر ساڵڕۆژی بەرزڕاگرتنی بەرخۆدانی کۆبانی، ڕایگەیاند: خوێنەڕژاوەکانی کۆبانی قەڵغانێکی پتەو بوو بۆ پێشگری لە هەوڵی دابەشکردنی سووریا.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: خوێنی ڕژاوەکانی کۆبانی لە جەستەی کوڕان و کچانی ئازای سووری، بووە هەوێنی یەکگرتوویی لە سووریا و نیشانی دا کە کۆمەڵگای سووریا یەکپارچەیە و قەڵگانێکی پتەوە لە بەرامبەر هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی ئەو وڵاتە.

مەسەدە بە ئاماژە بەوەی کە بەرخۆدانی کۆبانی نمانەیەکی جیهانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزی تاریکی و تیرۆر و ڕادیکاڵیزم، سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا ڕاشیگەیاند: ئەو هێرشانە بۆ تێکشکاندنی پڕۆژەی بەڕیوەبەریی خۆسەر و لە دژی سەقامگیری ناوچە و داهاتووی دیموکراسی و دادپەروەری لە ناوچەدا ئەنجام دراوە.

ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لە کۆتاییدا بە داکۆکی لە پابەندی و پێداگرییان بۆ گەشەدان بە ئەزموونی خۆسەری لە پێناو پاراستنی مافی هەموو دامودەزگاکان و سەرخستنی ئەزموونی کۆبانی وەک نمانەی یەکگرتوویی و هاوکاری کۆمەڵایەتی لە سووریادا، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد سەرەڕای پاراستنی دەسکەوتی گەلی کورد لە بەرامبەر تیرۆریزم، هەڵوێستێکی تۆکمەتر لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بگرێت.

342/