٢٨ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٩:٣٩
ڕێبەری ئێران ٥ ڕۆژی ماتەمینی گشتییان ڕاگەیاند

ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ٥ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕیبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا وێرای سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی شەهیدبووەی حزبوڵڵای لوبنان، ٥ ڕۆژ ماتەمینی گشتییان لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.

342/