٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٥:٣١
یادی شەهیدان زامنی بێخەوشیی جووڵەی نەتەوەی ئێرانە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز و ڕۆژی "میوانی هەڵاڵەکان"، یادی شەهیدانی بە گەرەنتی بێ خەوشبوونی ڕێبازی نەتەوەی ئێران وەسف کرد.

  ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕش ئیسلامی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرگریی پیرۆز و ڕۆژی "میوانی هەڵاڵەکان"، یادی شەهیدانی مەزنی بە گەرەنتییەک لە قەڵەم دا کە تەندروستی نەتەوەی ئێران و لانەدان لە ئاراستەی شۆڕشی ئیسلامی دەستەبەر دەکات.

بسم‌الله‌الرّحمن‌الرّحیم

حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز، دەرفەتێکی گرینگە بۆ پیرۆزکردنی کەشی وڵات بە یادی شەهیدانی پلەبەرز. ئەم یادە پیرۆزە، بێخەوشیی ڕێگای بەرەوپێش چوونی گەلی ئێران و لانەدان لە ڕێبازی شۆڕش دەستەبەر دەکات و دەبێ بایەخی پێبدرێت.

سەرقاڵی و خافڵ بوون بە هۆی ژیانی ڕۆژانە، بەردەوام لەگەڵماندایە؛ نابێ ڕێگە بدەین ئەم کاریگەریی دانانە سروشتیە، ئێمە لە سەرچاوەی ڕووناکایی و پاکی دوور بکاتەوە. پشتیوان بە خوای زانا و توانا.

سیەید عەلی خامنه‌یی

پێنجی ڕەزبەری 1403

342/