مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان چووەتە نیۆیۆرک لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن سەبارەت بە چڕ بڤوونەوەی ئاڵۆزییەکانی لە لوبنان و بەربڵاو بوونەوەی شەڕی ئیسرائیل لە دژی بەیرووت بۆ تەواوی ناوچەکە هۆشداریی دا.
پزشکیان ڕایگەیاند: ئەو مەترسییە هەیە کە ئاگری شەڕی لوبنان بۆ ناوچەکە پەرە بستێنیت. نابێت ئیزن بدەین ئەو لوبنان ببێتە غەززەیەکی دیکەوە.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر شەڕی نایەکسانی حزبوڵڵا و ئیسرائیل و ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لەلایەن ڕۆژاواوە پاڵپشتی دارایی و جیهازاتی سەربازی دەکرێت.
342/