٢٦ ئاب ٢٠٢٤ - ١٩:٢٤
سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران کۆبوونەوە

سەرۆک وەزیرانی قەتەر کە سەردانی تارانی کرد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان کۆبووەوە.

 محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران سەفەری تارانی کردووە، لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژی کرد .

بڕیارە لەم سەفەرەیدا وەزیری دەرەوەی قەتەر پرسەکانی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی تاران لێکبداتەوە.

342/