١٤ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٥:٥٨
ئێران پێنج خێوەتی ئەربەعین لە هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنێت

لە کۆبوونەوەی مەڵبەندی بەڕێوەبردنی ئەربەعینی کوردستاندا بڕیاردرا 63 خێوەتی ئەربەعین لە سنووری پارێزگاکە و پێنج خێوەت لە هەرێمی کوردستان و کەربەلا ڕێکبخرێت.

 مەرزی نێودەوڵەتی باشماخی مەریوان بۆ سێهەم ساڵ، ئەمساڵیش وەک یەکێک لە دەروازە سنوورییەکان، زیارەتکارانی عەربەین لە ئێرانەوە پێدادەچنە کەربەلا.

ساڵی ڕابردوو 158 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە مەرزی باشماخی- مەریوانەوە چوونە کەربەلا و بۆ ئەمساڵیش پلان دانراوە بۆ ئەوەی 500 هەزار زیارەتکار لەم سنوورەوە گەشت بکەن و بەرپرسانیش ئامادەن پێشوازی لەو زیارەتکارانە بکەن.
مەرزی باشماخی مەریوان لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کلتوورییەوە ڕۆڵێکی ستراتیژی هەیە و بەو پێیەی وەک یەکێک لە سنوورەکان بۆ سەردانکەران ناسێنراوە.

بەپێی دوایین پلان، بڕیارە لە سنە ١٣ خێوەت، لە مەریوان ٢٦ خێوەت، لە سەوڵاوا ٢ خێوەت، لە بیجاڕ ٦ خێوەت، حەوت خێوەت لە قوروە، 1 خێوەت لە دێولان، و 2 خێوەت لە سەقز، ، دوو خێوەت لە دیواندەرە، چوار خێوت لە کامیاران و یەک خێوەت لە سلێمانی هەرێمی کوردستان و چوار خێوەت لە پارێزگای کەربەلا.

342/