١ حوزەیران ٢٠٢٤ - ٢٠:٠٦
ئاگرکەوتنەوەی چڕ لە دارستانەکانی کۆهگیلۆییە

قایمقامی شاری کۆهگیلویە وتی: ئاگرێکی بەرفراوان لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای کۆهگیلویە کاتژمێرێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە و کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەمە.

سەید حەمزە موحەقێق زادە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان وتی: ئاگر لە لەوەڕگەکانی ڕۆژئاوای شارەکە هێشتا بەردەوامە.

تۆپۆگرافی و سەختی گەیشتن بەو ناوچەیەی کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی بەرکەوتووە، وایکردووە کە دەستڕاگەیشتن بەو ناوچەیە قورس بێت بۆ هێزەکانی ئاگر کوژێنەوە.

342/