٦ شوبات ٢٠٢٤ - ١٥:٤٧
هیچ کێشەیەک لە لایەن ئێرانەوە بۆ چالاکی سنووری هەنگەژاڵ نییە

پارێزگاری کوردستان وتی: بۆ کردنەوەی دووبارەی سنووری هەنگەژاڵ گفتوگۆ ئەنجام دراوە و لەلایەن ئێرانەوە هیچ کێشەیەک بۆ چالاکی ئەو سنوورە بوونی نییە.

ئیسماعیل زارعی کووشا لە سەفەر بۆ شاری بانە ڕایگەیاند: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەکان بۆ کردنەوەی دووبارەی سنووری هەنگەژاڵ لە تاارن بەرێوە دەچێت و هەوڵ دەدەین ئەو دەفرایەتییە چالاک بکەینەوە.

ناوبراو درێژەی دا: کێشەی سەرەکی لە بابەتی بازاڕچەی کاتی هەنگەژاڵ حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

342/