٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٧:١٦
سەرجەم گوندەکانی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ گازیان پێدەدرێت

کارگێڕی شەریکەی گازی کوردستان وتی: بە پێ بەرنامەکان، تا کۆتایی ئەمساڵ، سەرجەم ناوچە شاری و گوندەوارییەکانی پارێزگا گازیان پێدەدرێت.

 ئەحمەد فعلەگەری ڕایگەیاند: بەم پێیە، کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم شار و گوندوکانی پارێزگا گازی سروشتیان پێدەدرێت و کوردستان دەچێتە ڕیزی پارێزگا سەوزەکانی ئێرانەوە.

ناوبراو وتیشی: ئێستا سەداسەدی حەشیمەت شاری و هەزار و 621 گوند و 2 هەزار و 650 یەکەی پیشەیی لە کوردستان گازی سروشتیان هەیە.

342/