نووسینگەی مێدیایی سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کورت و ئایەیەک لە قورئان سەبارەت بە بەردەوام بوونی شەڕی غەززە هۆشداریی دا.
لە هەمان پێوەندیدا مێدیا عێبرییەکان وێڕای شرۆڤەی ئەو ڤیدیۆیە، ڕایانگەیاندووە کە ئەو وێنە بە واتای چاوەڕوانی بۆ ڕووداوگەلێکە کە لە داهاتوودا ڕوو دەدات.
یارون شنایدر شرۆڤەکاری جیهانی عەرەب لە تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل وتی: ئەو ڤیدیۆیە 11 چرکەییە بە بێ هیچ جۆرە پەیامێکی نووسراو و هەڕەشەیەکی تایبەت، وەکوو شتێکی گوماناوی و ناڕوونە.
ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارونوت پێی وایە ئەوە پەیامێکی ناڕوون لەلایەن سکرتێری گشتی حزبوڵڵایە.
342/