هاوکات لەگەڵ هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ بوردمان کردنی نەخۆشخانەی ئەلقودس ، کەناڵی ئەلمنار لە هێرشی ئاسمانی زایۆنییەکان بۆ سەر دەڤەری نەخۆسخانەی ئەلشەفا هەواڵی دا.
ئەلمنار لە هەوڵێکدا ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر دەڤەری نەخۆشخانەی ئەلشەفا.
هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل و فەلەستینوە لە 15 ڕۆژی ڕابردوودا یەک ملیۆن و چوارسەد هەزار کەس لە غەززە ئاوارە بوون.
هەروەها تا ئێستا 14 هەزار و 200 یەکەی نیشتەجێی بەتواوەتی ڕووخاوە.
بە پێ ڕاپۆرتەکان لە 25 کاتژمێر ڕابردوودا 352 فەلەستینی شەهید بوون.
حەماس بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە هەڕەشە بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلقودس جەنایەتی جەنگییە.
342/