سەید ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل لە ئەو ئۆپراسیۆنە خەسارێکی بێ وێنەی بەرکەوت، وتی: لە ڕۆژانی ڕابردوودا کابینەی توندڕەوی ئەو ڕژێمە هەموو سنوورەکانی بێ شەرمیی شکاند و دەستی دایە جەنایەتێکی گەورەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ئیسرائیل پێچەوانی هەموو بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان، غەززەی بەتواوەتی گەمارۆ داوە و ئاو، کارەبا و دەرمان و سووتەمەنیی لە خەڵکەکە درێغ دەکات و پاگەندەکارانی مافی مرۆڤیش خەرکی جێبەجێ کردنی جێگای ستەمکار و ستەملێکراون کە ئەوە دەبێتە هۆی هادنای ئیسرائیل بۆ کوشتنی زیاتری خەڵک.
ناوبراو جەختی کرد کە ئێستا هەموو ولاتانی ئیسلامی و عەرەبی و ئازادی خوازانی جیهان ئەبێ یەک بگرن بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و هەر بەو پێیە ئێران هەوڵ دەدات کە پێوەندی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی بگرێت.
ڕەئیسی وتیشی:یەکێک لە بەرەکەتەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا سەلماندنی ئەوە بوو کە ناوچەکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی مافی فەلەستینییەکان ناگاتە ئەنجام.
342/