٧ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٨:٣٩
شەڕی بەرخۆدان دژی ئیسرائیل درێژەی دەبێت/ دەیان سەربازی زایۆنی ئەسیر کراون

نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە تاران، بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی "گەردەلولی ئەقسا" و ئەسیرکردنی دەیان سەربازی ئیسرائیلی لەلایەن هێزی خۆڕاگری فەلەستین، جەختی کرد: "ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت".

 خالید ئەلقەدومی، نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، وێڕای ئاماژە بە مێژوویەکی دوورودرێژی جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان، وتی: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر بە گەلی ستەملێکراو و بێ دەرەتانی فەلەستین لە کەس شاراوە نییە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم تاوانکاریانەی زایۆنیستەکان بێدەنگ بووە و هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە. سەبرمان کۆتایی هات.

نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە ئێران ڕایگەیاند: ئەم شەڕە گەردەلولییەی قەساممان وەک سەیف قودسی ٢ دەست پێکرد تا ڕزگارکردنی قودس و ئازادی تەواوی فەلەستین لە ڕووبارەوە بۆ دەریا. هیوادارین ئوممەتی ئیسلامی و خەڵکی ئازادی جیهان لەگەڵمان بن لەم شەڕەدا.

ئەلقەدومی بە ئاماژە بە وردەکاری ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی خۆڕاگری دژ بە زایۆنیستەکان وتی: لە بەرەبەیاندا هەزاران مووشەکی بەرخۆدان بەرەو زەوییە داگیرکراوەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستەکان هاویشتراون. بێگومان ئەم نیشتەجێبوونانە نایاسایین و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەشێکن لە خاکە داگیرکراوەکان و سەر بە فەلەستین. پاشان موجاهیدینی کەتیبەکانی عزەدین قەسام چوونە ناو شارۆچکە زایۆنیستییەکانی دراوسێی کەرتی غەززە و دەیان سەربازی ئیسرائیلیان لەوێ دەستبەسەر کرد.

نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە تاران زیادی کرد: ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ پەیامی ئێمە بۆ جیهان ئەوەیە کە کۆتایی بەم شێوازە دووڕووانەیە لە سەیرکردن و هاوکاری کردنی جەلاد و تاوانباری وەک ڕژێمی زایۆنی و لەبیرکردنی مافی فەلەستینییەکان بێنن.

342/