٥ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ١٧:٢٨
هەسەدە کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆن لە دەیرەزووری ڕاگەیاند/ کوژرانی 11 چەکداری کورد

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هێزەكانمان، هێزەكانی سوریای دیموكرات 10 ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی پتەوكردنی ئاسایشیان لە گوندەوارەكانی ڕۆژهەڵات و باكوری دێرەزور دەستپێكردۆتەوە و هەوڵی چەكدارانیان بۆ نانەوەی ئاژاوە و تێكدانی ئاسایش لە ناوچەكە پووچەڵ كردۆتەوە".

ئەوەشی ئاشكراكردوە، "لە شەڕی چەكدارەكاندا لە دێرەزور 11 شەڕڤانی ئێمە گیانیان لەدەستداوە.".

هەسەدە جەختیشیكردۆتەوە، بەردەوام دەبن لە پارێزگاری لە بەرژەوەندی گەل و شكستپێهێنانی هەوڵەكانی تێكدانی ئاسایشی هەرێمەكە و پوچەڵكردنەوەی فیتنە و ناكۆكییە مەزهەبییەكان‌.

342/