٤ ئاب ٢٠٢٣ - ١٧:٣٧
تیرۆریستانی سەر بە تورکیا‌ دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر سوپای سووریا

وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشکرای کرد کە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە سەر بە تورکیا لە خۆئامادە کردندان بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر سەربازانی رووسیا و سووریا.

وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند: بەرەی نوسرە پیلانی داڕشتووە هێزەکانی سوپای سووریا و سەربازانی ڕووسیا لە ئەدلەب، حەڵەب و لازقیە بکاتە ئامانج.

وادیم کۆڵت، جێگری ناوەندی هەماهەنگی ڕووسیا لە بنکەی ئاسمانیی حەمیم ڕایگەیاند: میلیشیا تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە ئامادەن هێرش بکەنە سەر سوپای سووریا و هێزەکانی رووسیا لە کاتی گەشتی هاوبەشدا.

342/