٣ تەمووز ٢٠٢٣ - ٢١:٠٥
هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران بە تەکنۆلۆژیای ڕۆژ تەیار کراوە

فەرماندەی گشتی ئەرتەش وتی: ئەمڕۆ هێزێکی وشکایی ،چالاک و تەیار بە تەکنۆلۆژیا دەبینین.

 ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هێزی زەوینی لە چاو ساڵی ڕابردوو، پێشکەوتنێکی بەرچاوی هەبووە، وتی: ئەمڕۆ هێزی زەوینی ئەرتەش توانیویە لە هەموو بوارەکان سەرکەوتوو بێت.

مووسەوی وتیشی: هەموو لایەن و بەشەکانی ئەرتەش ئەبێ هەوڵ بدەن بۆ پێشکەوتنی خۆیان کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی سەرکەوتنی ئەرتەش.