بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بۆمب هاوێژە ئەمریکییەکان هێرشیان کردە سەر ناوەندی کۆکردنەوەی دانەوێڵە و ناوەندی گەشەپێدانی گوندەکان کە دەکەوێتە گەڕەکی "هرابەش" لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەم شوێنە و ھێندێک زیانی پێگەیشت.
ئێوارەی ڕۆژی هەینییش لە بەرامبەر ئەم هێرشەدا هێزەکانی خۆڕاگری دوو بنکەی نایاسایی تیرۆریستانی ئەمریکییان لە سوریا بە ٦٠ موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی» ئێوارەی ڕۆژی شەممە جەختی کرد: درێژەدان بە ئامادەبوونی نایاسایی لەشکریانی ئەمریکا و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی سوریا و هێرشکردنە سەر ئامانجە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتەیە.
«کەنعانی» بە ئاماژە بەکردەوەی تێکدەرانەی ڕژێمی زایۆنی و بێدەنگە لێکردن و یان هاوڕێیەتی ئەمریکا لەگەڵ ئەم ڕژێمە ساختەیە، وتیشی: بانگەشەی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا کە خۆی ڕۆڵی سەرەکیی لە دروستکردنی دا هەبووە، تەنیا بیانوویەکە بۆ درێژەدان بە داگیرکاری و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی نەتەوەیی سوریا لەوانە سەرچاوەکانی وزە و دانەوێڵەی ئەم وڵاتە.
هەروەها تۆمەتی بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئەمریکای لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەتکردەوەو جەختی لەوە کردەوە: بەرپرسانی ئەمریکی هەمیشە بوختانی بێ بنەماونەسەلمێندراودەکەن و لەسەربنەمای ئەو تۆمەتانەش بڕیار دەدەن، بەڵام با کۆشکی سپی بزانێت کە ئەم شێوازە بەسەرچووەو ئیدی باوی نەماوە.
کەنعانی وتیشی: هەرگیز ئەوە لەبیر ناکرێت کە سەردار سولەیمانی و ڕاوێژکارانی دژە تیرۆری ئێران شانبەشانی هێزە چەکدارەکان و نەتەوەی سوریا ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هەبووە و ئێستاش ڕاوێژکارە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەرداوای حکومەتی سوریا و بە ئامانجی هاوکاریکردنی ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسوریا ئامادەن و بۆ یارمەتیدانی چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایشت ھەتا ئەو کاتەی پێویست بێت لە تەنیشت سوریا دەمێننەوە.
342/