«مەهدی ئەلمەشات» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ڕایگەیاند کە گەلی یەمەن دوای هەشت ساڵ لە دەستدرێژی و گەمارۆدان و ئەو قوربانییە مەزنانەی کە داویانە، هێشتا پابەندن بە مافە ڕەواکان و دۆزی دادپەروەرانەی خۆیانەوە.
«ئەلمەشات» داوای لە وڵاتانی داگیرکەری یەمەن کرد، شەڕی دژی یەمەن ڕابگرن و گەمارۆکان هەڵبوەشێننەوە و داوای کشانەوەی هێزە بیانییەکانیشی لە وڵاتەکەی کرد.
ناوبراو جەختی لە مافەکانی گەلی یەمەن کردەوە لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە و سود وەرگرتن لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.
«عەبدولمەلیک ئەلحوسی» ڕابەری بزوتنەوەی ئەنساروڵا ڕۆژی پێنجشەممە جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە بوونی ئەمریکا و ئینگلتەرا لە یەمەن دەستدرێژی و داگیرکارییە. پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە، ئەم پرسە جێگای قبوڵ نییەو وەک ھێزێکی داگیرکەر ھەڵس و کەوتی لەگەڵ دا دەکرێت.
342/