بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگهێشتی هاوتا تورکەکەی سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی ئێران و تورکیا هەمیشە بە ئامانجی سەقامگیری و پێشگرتن بە هەرچەشنە گرژییەک لە دیدارە دوو قۆڵییەکان یان پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان جەختیان لە گرنگیی پێوەندیی دوو قۆڵی لە بوارەکانی ئابووری و هاوکاریی ناوچەیی کردووەتەوە.
ئیرادەی دەسەڵاتدارانی ئێران و تورکیا، بەهێزکردنی هاوکارییە، چونکە ئەم دوو وڵاتە دراوسێیە بەرژەوەندیی ئابووری، سیاسی و ئەمنیی ھاوبەشی زۆریان پێکەوە هەیە و زیاتر لە 400 ساڵە جەختیان لەسەر دراوسێیەتی باش کردووەتەوە.
342/