بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ماڵپەڕی عەڕەبی ٢١، وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد، «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتووەتە ئۆردۆ و لەگەڵ «ئەیمەن سەفدی»، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە عەممان کۆبووەتەوە.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە هەردووک لا لەم دیدارەدا جەختیان کردووە کە؛ ئۆردۆن و عێراق سوورن لە سەر ڕاپەڕاندنی پڕۆژە و بەرنامەی پەرەپێدانی هاوکاری لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری، بازرگانی، وەبەرهێنان، هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، بەهێزکردنی هەماهەنگی لەسەر پرسەکانی جیهانی عەرەب و ناوچەکەو هەروەها ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاستەنگی هاوبەش.
لەمبارەیەوە «ئەیمەن ئەلسەفدی» جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق پایەیەکە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، ئۆردۆنیش بە هەموو هێزی خۆیەوە لە پاڵ عێراق و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی ئەم وڵاتەدا وەستاوە و پاڵپشتیی ھەوڵەکانی ئەو وڵاتەدا دەکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش هەڵوێستەکانی ئۆردۆن و هەوڵەکانی ئەو وڵاتە لە مەڕ پشتیوانیکردنی عێراقی بەرز نرخاند و جەختی لە قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و خواستی پەرەپێدانیان کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پایتەختی ئۆردۆن، لە چوارچێوەی میکانیزمی هاوکاریی سێ قۆڵی، کۆبوونەوەی نێوان هەرسێ وڵاتی عێراق، ئوردن و میسر بەڕێوەدەبات. لەماوەی ڕابردوودا هاوپەیمانیی ئۆردۆن و عێراق و میسر ناوی «شامی نوێ»ی لێنراوە، کە دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لە نێوان هەرسێ وڵاتەکە، تاوتوێ کرانی دەست پێ بوو.
342/