٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٢ - ٢١:٣٤
دامەزراندنی نوسینگەی نوێنەرایەتیی وەزارەتی نەوتی ئێران لە عێراق

نوێنەرایەتیی وەزارەتی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدای پایتەختی عێراق کرایەوە.

«سەیید عەباس بەهەشتی» نوێنەری وەزارەتی نەوتی ئێران بۆ کاروباری عێراق ڕایگەیاند: ئەم نووسینگەیە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و یەک ھێزمەند کردن، بە تایبەت جێبەجێکردنی پڕۆژەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و برا لەبواری نەوت و گازو وزە  لە شاری بەغدا کرایەوە.

بەهەشتی ئاماژەی بەوەشکرد، نوسینگەی نوێنەرایەتیی وەزارەتی نەوتی ئێران وەک بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی عێراق کاردەکات و نووسینگەی لاوەکیی دیکەش لە سونگەی پراکتیکییەوە لە بەسرە و هەرێمی کوردستانی عێراق خەریکی دامەزرانن.

عێراق لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران هەیە.

بوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان واتە (نزیکەی 1258 کم سنووری وشکانی و 351 کم سنووری ئاوی)، پەیوەندی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری لە ڕیزی ئەو خاڵە گرنگانەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعێراق دێنە ئەژمار.

342/