«ئۆلێگ ئیگۆرۆڤ» جێگری سەرۆکی ناوەندی ڕووسیا بۆ ئاشتەوایی لە سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بەرەی تیرۆریستی نوسرە ڕۆژی ڕابردوو چوار جار ناوچەی کەم ئاڵۆزیی تۆپباران کرد.
ئیگۆرۆڤ وتی:تیرۆریستانی نوسرە هێرشێکیان لە پارێزگای ئیدلب و ئۆپەراسیۆنێک لەپارێزگای حەما و دوو هێرشیان لە پارێزگای لازقیە ئەنجامدا.
جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند: ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی "بەرەی نوسرە" پێنج هێرشیان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەنجام داوە.
جێگای ئاماژەیە ; لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی دا سێ ناوچە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریا، بەڵام هەرێمی چوارەمی پارێزگای ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و ناوچەکانی وەک لازقییە و حەما و حەلەب تا ئێستاش بەدەست گروپە تیرۆریستییەکانەوەن و وەک دەگوترێ کۆنترۆڵکردنی ئەم ناوچەیە زیاتر لە دەستی گروپی تیرۆریستی بەرەی تیرۆریستیی نوسرەدایە.
342/