ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: تا کاتێک کە بەڵێنەکان جێبەجێ نەکرێن، هەڵوێستی بنەمایی خۆمان لە بواری ئەندامێتی سوید و فەنلاند لە ناتۆ دەپارێزین.
لە پێوەندی لە گەڵ بابەتی ئەندامێتی سوید و فەنلاند لە ناتۆ، وەزیری دەرەوەی سوید چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو بە ئاماژە بە درێژەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەندامێتی لە ڕێکخراوی ناتۆ لەگەڵ تورکیا ڕایگەیاند کە شاندێک لە وەزارەتی دەرەوەی سوید لەو بارەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەفەری ئەنقەرە دەکەن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند چاوەڕوانین تورکیا ئەندامەتی سوید قبووڵ بکات، بەڵام نازانم ئەوە کەی ڕوو دەدات. هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ چاوش ئۆغڵوو لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو بارەوە گفتوگۆم کرد. ئێمە پابەندی بەڵێنەکانمان لەو بارەوەین.
342/