حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە پەراوێزی ٧٧هەمین دانیشتنی کۆگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ڕەوتی دانوستانەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ چەوسێنەرەکان ڕوون کردەوە و گوتی : ئەگەر ئەمریکا مامەڵەیەکی واقیعی ھەبێت و بوێریی ئەوەی هەبێت لەم قۆناغەدا بڕیاربدات، دەکرێ ڕێککەوتنێکی باش و سەقامگیر بکرێت.
وه زیری ده ره وه ی ئێران ڕایگه یاند که ئه م ڕێککه وتنه له به رده ستدایه و ڕوونیکرده وه : ئه مریکییه کان چه ندین جار په یامیان ناردووه که ئیراده ی پێویستیان هه یه بۆ گه یشتن به ڕێککه وتن، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ده ستپێشخه ری زۆری خستۆته ڕوو بۆ خێرا کردنی ڕێککه وتن له ماوه ی دانوستانەکان دا.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران هەروەها سەبارەت بە هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتی: ئەو دەزگایە دەبێت ئەرکە تەکنیکییەکانی خۆی بەجێ بگەیەنێت، بەڵام چەندین جار ڕێگای سیاسی گرتووەتەبەر و لە ڕووی سیاسییەوە ڕەفتار دەکات.
342/