بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید ئیبراهیم ڕەییسی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ڕەزامەندی دەربڕی لە پێشکەوتنی هەنگاونانی گەلی ئێراق و هاریکاریی گرووپە سیاسییەکان و ڕەوتەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە و گوتی : قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەنگاوێکی پیرۆزبوو.
سهرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران به ئاماژه به کێشه و گرفتهکانی خۆڵبارین بۆ شارهکانی ئێران و عێراق وتی: گۆڕانی کهشوههوا تایبهت نییه بە وڵاتێکی دیاریکراو و سنوورهکان دهبڕێت. ئەمڕۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین بووەتە داواکارییەکی هاوبەشی ناوچەیی و چاوەڕوان دەکرێت هەموو وڵاتانی ناوچەکە ئەرکی خۆیان بەرامبەر بەم گرفتە بە جێ بێنن .
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش سپاس و پێزانینی ڕەییسی لە پەرلەمانی عێراق بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی وەک سەرچاوەی دڵگەرمی بۆ گەل و حکوومەتی عێراق زانی.
سهرۆک وهزیرانی ئێراق، ڕایگهیاند لە وتووێژ لە گەڵ عەلی سلاجقە ( نوێنەری ئێران بۆ بەدواداچوونی پرسی خۆڵبارین ) بۆ ڕووبهڕووبوونهوه لهگهڵ کێشهی خۆڵبارین بڕیاردرا پرسەکە لە چوارچێوەی تەبایی نامەیەک پێوشێن بگێردرێ .
342/