بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «جنین ھنیس پلاسخارت» نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق وتی: ئێستاکە کاتی ئەوە گەییشتووە کە خواستی جەماوەری عێراق لە بارەی دابین کردنی خزمەتگوزاری، کۆتایی ھاتنی گەندەڵی و وەدی ھاتنی چاکسازی و کۆنترۆڵی لایەنە چەکدارەکان جێبەجێ بکرێت.
نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕۆکێت و موشەکەکان بابەتێکی جێی نیگەرانی و مەترسیدارن، پێی داگرت: عێراق پێی خۆش نییە ببێتە جێگە ڕمبازێنی ناوچەکە کە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە سەروەری و دەستەڵاتی پێشێل کەن.
پلاسخارت وتیشی: ڕێگا ھەیە بۆ وتووێژی نێوان ھەولێرو بەغدا.
342/