١ ئایار ٢٠٢٢ - ١٠:٤٨
عێراق قەرزەکانی ئێران ئەداتەوە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق بە ئاماژە بە سەردانی سەپەرشتی وەزاڕەتی کارەبای عێراق لە تاران ، رایگەیاند بەغدا دەستی کردووە بە دانەوە قەرزەکانی بە تاران .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  یەحیا ئالی ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا ، بە ئاماژە بەوەی کە بەراییەکانی دانەوەی قەرزەکانی عێراق بە ئێران رەخساوە  گوتی ، بە گوێرەی رێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات ، لە رۆژانی داهاتوودا ، پرۆسەی ئاسایی دانەوەی قەرزەکان بە ئێران دەست پێدەبێ .

ئالی ئیسحاق جەختی کردەوە ، یەک ملیار دۆڵاری کەرتی حکومەتیی ئێران دەبێ لە عێراق وەرگیردرێ .

 سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق جەختیشی کردەوە ، 9 ملیار دۆڵاری داوای کەرتی تایبەتی ئێران لە عێراقیش لە گەڕدایە و کێشەیەکی سیستمیی نیە و لە رێگەی جۆراجۆرە وەردەگیردرێ .

342/